‌ڤیدیۆ. ریاڵ مەدرید لە ناپۆلى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ریاڵ مەدرید 4-2 لە یانەى ناپۆلى بردەوە و وەکو یەکەمى کۆمەڵەکەى خۆی گەیاندە قۆناغى 16.

لە یارییەکانى جەولەى پێنجەمى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و لە کۆمەڵەى سێیەم ریاڵ مەدرید میواندرى ناپۆلى کرد ، یارییەکە 4-2 لە سودى ریا مەدرید کۆتاییهات.

چوار گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدرید رۆدریگۆ و بیلینگهام  نیکۆ باز و خۆسێلۆ لە خولەکەکانى 11 و 22 و 84 و 94 تۆماریان کرد. دوو گۆڵەکەى ناپۆلیش  جیۆڤانى سیمۆنى و ئەنگوێسیا لە خولەکەکانى 9 و 47 تۆماریان کرد,

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ریاڵ مەدرید بووە 15 و بە یەکەمى گروپەکى گەیشۆتۆتە قۆناغى 16 و ناۆلیش بە حەوت خاڵ گەیشتنى بە قۆناغى داهاتوو مسۆگەر کردووە.


AM:12:58:30/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 3696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌