‌ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە لە پۆرتۆى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنە 2-1 لە پۆرتۆى بردەوە.

لە یارییەکانى جەولەى پێنجەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و لە کۆمەڵەى هەشت یانەى بەرشەلۆنە میواندارى پۆرتۆى کرد ، یارییەکە 2-1 لە سوىد بەرشەلۆنە کۆتاییهات.

دو گۆڵەکەى بەرشەلۆنە جواو کانسێلۆ و جواو فلێکس لە خولەکەکانى 32 و57 تۆماریان کرد ، تاکە گۆڵەکەى پۆرتۆش ئیدوارد گابرێل لە خولەکى 0 تۆمارى کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى بەرشەلۆنە بووە 12 خاڵ و خۆى گەیاندە قۆناغى 16 و پۆرتۆش بە نۆ خاڵ لە پلەى سێیەمدایە.


AM:01:04:29/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌