‌مانچستەر یونایتد جێگرەوەى کاسمیرۆى دیارى کردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەى مانچستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەستێک بۆ جێگرەوەى کاسمیرۆى بەڕازیلى ئەنجام بدات

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، یانەی مانچستەر یونایتد بیر لە گواستنەوەی یوسف فۆفانا یاریزانی فەرەنسی دەکاتەوە کە ئێستا لە یانەی مۆناکۆ یاری دەکات.

ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای گواستنەوەی یاریزانان دووپاتی کردەوە کە مانچستەر یونایتد گرنگی بە فۆفانا دەدات وەک بژاردەیەک لە پێگەی هێڵی ناوەڕاستدا.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ناوی فۆفانا لەسەر مێزی یونایتد بووە وەک گرێبەستێکی بەدیل لە هاوینەی مێرکاتۆ لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەى هەمیشەى سۆفیان ئامراباتی مەغریبی.

فۆفانا تەمەنی 24 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆناکۆ لە مانگی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت.


AM:10:59:28/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌