‌یاریزانێکى ڕیاڵ مەدرید پەیامێکى تەحەدا بۆ ئەنچیلۆتى دەنێرێت

وێستگە سپۆرت-

یەکێک لە ئەستێرەکانی ڕیال مەدرید دوای یارییەکەی دوێنێ یەکشەممە، پەیامێکی تەحەدای بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی مێرێنگی نارد.

ئاندرێ لۆنین گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد بەرامبەر کادیز و گۆڵێکی خاوێنی هێشتەوە.

بەڵام ئەنچیلۆتی ڕاستەوخۆ دوای یارییەکە وتی: گرنگ ئەوەیە کە لونین ئامادە بوو کاتێک کیپا توشى پێکان بوو، بەڵام کاتێک کیپا دەگەڕێتەوە، و ئەوەش بەرامبەر گرانادا ڕوودەدات... ئەو پۆستە سەرەکییەکەی بەدەست دەهێنێتەوە.

بەگوێرەی تۆڕی ناوەندی بەرگری ئیسپانیا، ئەنچیلۆتی بەم قسانە کۆتایی بە هەر مشتومڕێک هێنا لەسەر پێگەی گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید، هەروەها متمانەی تەواوی خۆی بە کیپا بەخشی.

ئاشکرابووە کە لۆنین گوێی لە لێدوانەکەی ئەنچیلۆتی بووە سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ سەر کورسی یەدەگ، و لە ژووری جلگۆڕین کۆمێنتی لەسەر کردووە و دەڵێت: لە کارکردن ناوەستم و هەڵبژاردنی ڕاهێنەر قورس دەکەم... و ئەویش بڕیار دەدات دواتر سەبارەت بە گۆڵپارێزی سەرەکی”.

پێشبینی دەکرێت لونین لە پێکهاتەی سەرەکی بەردەوام بێت لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی لە قۆناغی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.


AM:11:20:27/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌