‌بیلینگهام ڕۆناڵدۆى تێپەڕاند

وێستگە سپۆرت-

بێلینگهام پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوت و ریکۆردێکی مێژووی تۆمارکردوو بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی ریاڵ مەدرید لە 15 یاری سەرەتا 14 گۆڵ تۆماربکات.

بێلینگهام لە یارییەکەى قادش کە شەوى رابردوو بەڕێوەچوو گۆڵی سێیەمی بۆ مێرەنگێ تۆمارکردوو ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ یانەکە گەیاندە 14 گۆڵ لە 15 یاریی سەرەتا کە بە درێسی یانە شاهانەکە بەشداریی کردووە .

بێلینگهام بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵە سەرکەوتووبوو لە شکاندنی ریکۆردی هەردوو گۆڵکاری مێژووی ریاڵ مەدرید کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و دی ستیڤانۆن، چونکە هەر یەکەیان لە 15 یاری سەرەتادا 13 گۆڵیان تۆمارکردبوو.


AM:10:42:27/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌