‌گورزێكی تر بۆ ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی قادش

وێستگە سپۆرت-

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، گورزێکی نوێی وەرگرت پێش ڕووبەڕووبونەوەی قادش

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی، ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی لەکاتی بەشداریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین، لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیال توشی پێکان بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆدریگۆ لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی پێنجشەممە گەڕایەوە مەدرید، لەگەڵ تیپەکەدا مەشقی نەکرد، چونکە ئاوسانی ئەژنۆی هەبووە

ئەو ڕوونیشیکردەوە، یانەی ڕیال مەدرید دڵنیایە لەوەی کە پێکانێکی قورس نییە، هەروەها لە ڕێگەی چارەسەری فیزیاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بەڵام بەشداریکردنی بەرامبەر کادیز هێشتا گومانی لەسەرە.

ئەگەر پێكانی ڕۆدریگۆ پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوا ئەنچیلۆتی تووشی قەیرانێکی گەورە دەبێت، بەتایبەتی کە ڤینیسیۆس جونیۆری بێبەش دەبێت، کە بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەک ئامادەنەبێت.



AM:10:54:24/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌