‌سەرەڕاى پێکانە زۆرەکان هەواڵێکى خۆش بە چاڤى دەگات

وێستگە سپۆرت-

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت، لەبەر ڕۆشنایی هەواڵە ناخۆشەکانی چەند کاتژمێری ڕابردوو دوای پێکانەکەی گاڤی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، ئەمڕۆ فرێنکی دی یۆنگ یاریزانی هۆڵەندی گەڕایەوە مەشق و ڕاهێنانەکان.

سەرەڕای ئەوەی چاڤی دڵنیایی دابوو کە دی یۆنگ دەگەڕێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕایۆ ڤالیکانۆ، بەڵام هەندێک گومان لەسەر باری جەستەیی یاریزانەکە هەبوو.

دی یۆنگ دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ بەرشەلۆنە، دوای دوو مانگ دوورکەوتنەوە بەهۆی ئەو پێکانەوەیەی لە پاژنەی پێی ڕاستیدا لە ٢٣ی ئەیلول تووشی بوو، بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە لالیگا.


AM:10:33:21/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌