‌ڤیدیۆ.. فەڕەنسا بە 14گۆڵ لە جەبەل تاریقى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى فەڕەنسا بە 14 گۆڵى بێ وەڵام لە جەبەل تاریقى بردەوە.

لە یارییەکانى جەولەى نۆیەمى پاڵاوتنى یۆرۆ و لە کۆمەڵەى دووەم فەڕەنسا میواندارى جەبەل تاریقى کرد و یارییەکە 14-0  لە سودى فەڕەنسا کۆتییهات

14گۆڵەکەى فەڕەنسا سانتۆس بە هەڵە و مارکۆس تورام و زیرى و مباپێ سێ گۆڵ و  جۆناسان کلوس و کومان دوو گۆل و عوسمان دیمبیلى و ربیۆت و فۆفۆنا و جیرۆد دوو گۆڵ تۆماریان کرد
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى فەڕەنسا بووە 24 خاڵ و لە پلەى یەکەمدایە


AM:12:43:19/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 3820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌