‌لە کۆتایدا تین هاگ دانى بە ڕاستییەکەدا نا

وێستگە سپۆرت-

ئێریک تێن هاگ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، دانی بەوەدانا کە لە ئێستادا دڵخۆش نییە بە ئاستی مارکوس ڕاشفۆرد، هەرچەندە دڵنیایە کە یاریزانە ئینگلیزییەکە لەم وەرزەدا دەگەڕێتەوە بۆ باشترین ئاستی خۆی.

مارکوس ڕاشفۆرد لە یارییەکەی چوارشەممەی ڕابردوو بەرامبەر کۆپنهاگن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کارتی سووری وەرگرت، کە مانچستەر یونایتد بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ دۆڕا.

ڕاشفۆرد لەم وەرزەدا بەدەست ئاستێکی خراپەوە دەناڵێنێت، تا ئێستا، بەو پێیەی لە 15 یاریدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە.

تێن هاگ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "ئیندیپێندنت"ی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: "پێموایە ئەو دڵخۆش نییە، ئێمەش دڵخۆش نین، ئێمە چاوەڕوانیمان لەبارەیەوە هەیە، ئەویش چاوەڕوانییەکی زۆری لەخۆی هەیە، لەم ساتەدا ئەو لەخۆیدا نییە باشترین بارودۆخی، بەڵام دەزانم کە دەگەڕێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانم کاتێک تیپەکە باشتر یاری بکات باشتر یاری دەکات، دەچێت و گۆڵ تۆمار دەکات، متمانەم بەوە هەیە، ئەم وەرزە باشتر دەبێت و گۆڵ تۆمار دەکات.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو بە تەواوی ئامادەیە لە تیپەکەدا، وە ئاگاداری هەموو شتێکە، بۆیە پێموایە دەگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی، دەکرێت زۆر بە خێرایی ڕووبدات و هەندێکجار تەنها پێویستت بە یەک یاری دەبێت، دڵنیام ئەو کارە دەکات. "

لە کۆتاییدا وتی: پێموایە زۆرجار سەلماندوومانە کە توانای گەڕانەوەمان هەیە، وەک ئەوەی لە بەرامبەر فولهام و برێنتفۆرددا ڕوویدا، کە دەتوانین بەسەر پاشەکشە گەورەکاندا زاڵ بین.


AM:10:25:11/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌