‌هۆکارێک لە پشت ئەگەرى بەردەوامبونى مباپێیەوە لەگەڵ پاریس سانجێرمان

وێستگە سپۆرت-

گواستنەوەی دیمبیلی و لۆکاس هێرناندێز ئەو هۆکارەبوو کە ممباپێی بە مانەوە رازی کردووە 

رۆژنامەی لیکیپى فەڕەنسى ئاماژەى بەوە کردووە  هەرچەندە ممباپێ لە ڕیاڵ مەدریدەوە نزیکە، ​​بەڵام پاریس سانجێرمان هێشتا ئارامە و کاردەکات بۆ ئەوەی هەنگاو بە هەنگاو ئەستێرە فەرەنسیەکە ڕازی بکات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بازاڕە گواستنەوەیەی پاریس ئەنجامیداوە، هاوکات لەگەڵ خواستی هێرشبەرە فەرەنسیەکەدا بووە، بە گواستنەوەی عوسمان دێمبلی و لۆکاس هێرناندێز لە یانەی بەرشەلۆنە و بایرن میونشن.

لە کۆتایشدا ڕۆژنامەکە دەڵێت  ئەو گرێبەستانەی پاریس کردوویەتی بۆ رازیکردنی کیلیان مباپێ بووە بۆ ئەوەی ڕازی بکەن کە جارێکی دیکە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەکە واژۆ بکاتەوە.


AM:10:04:09/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌