‌مارکا هەڵوێستی ڕیاڵ مەدرید لەسەر مێرکاتۆی زستانە ڕوون دەکاتەوە... و سوپرایزێک دەربارەی میلیتاو

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی هەڵوێستی ئێستای ڕیاڵ مەدریدی ئاشکرا کرد سەبارەت بە چوونە ناو دانوستانەکان لە مانگی یەکدا بۆ واژۆکردنی هەر گرێبەستێکی نوێ.

پێش دەستپێکردنی وەرزی ئێستا یانەی ڕیال مەدرید توانی زیاتر لە گرێبەستێک واژۆ بکات، وەک خۆسیلۆ و برایم دیاز و فران گارسیا و جود بێلینگهام و ئاردا گولەر و کیپا ئاریزابالاگا.

لەم ماوەیەی دواییدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە یانەی ڕیال مەدرید بەدوای هەندێک گرێبەستی زستانەدا دەگەڕێت بەمەبەستی بەهێزکردنی تیپەکەى لەسەر داوای کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر.

بەڵام ڕاپۆرتەکە ئەوە دووپات دەکاتەوە کە ڕیال مەدرید هیچ گرێبەستێکی زستانە واژوو ناکات

متمانەیەکی زۆر لەلایەن ئیدارەی یانەکەیەوە بەو تیپە هەیە کە ئێستا لەگەڵ ئەنچیلۆتیدایە، ئەوان پێیان وایە هەر دەنگۆیەک کە لە زستاندا سەبارەت بە گرێبەستەکان ڕووبدات، هیچ نییە جگە لە دزەپێکردنی بریکارەکان بۆ بەرژەوەندییە کەسییەکانیان.


لە لایەکى ترەوە ئەگەری هەیە میلیتاو زووتر بگەڕێتەوە یاریگاکان ، بە تایبەتی مانگی ئازاری داهاتوو، و پرۆسەى چکبونەوەى باش بەڕێوەدەچێت  بەڵام تیمی پزیشکی نایانەوێت سەرکێشى پێوە بکەن 


AM:11:52:05/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌