‌یانەیەکى ئیتاڵى لوکاس ڤاسکێزى دەوێت

وێستگە سپۆرت-

لۆکاس ڤاسکێزی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید لە هاوینی داهاتوو لە خولی ئیتاڵیا داواکراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕی ئیتاڵی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵییەوە دەستکەوتووە، ئینتەرمیلان دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڤاسکێز بە خۆڕایی بگوازێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، یانەی ڕیال مەدرید بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارە ئیسپانییەکە ناکاتەوە، هەر بۆیە هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی دەڕوات.


PM:07:20:25/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌