‌ئەتلەتیکۆ مەدرید ماتیۆ ئیلیمانى دەوێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ناوێکی گرنگ لە جیهانی کارگێڕی وەرزشیدا واژۆ بکات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، یانەی ئەتلەتیکۆ ماتیۆ ئەلێمانی بەڕێوەبەرى وەرزشى پێشووى بەرشەلۆنەى دیارى کردووە کە گرێبەستى لەگەڵ بکات.


ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئالێمانی بەم دواییە یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت و دیکۆی پورتوگالی جێگەى گرتووە

ئالێمانی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا کاری گەورەی لەگەڵ بەرشەلۆنە کردبوو و چەند گرێبەستێکی گرنگی ئەنجامدابوو.


PM:08:54:23/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌