ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ بە ئەنجامێکى گەورە لە ئایندهۆڤنى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئارسیناڵ بە ئەنجامێکى گەورە و 4-0 لە ئایندهۆڤنى هۆڵندى بردەوە.
لە یارییەکانى جەولەى یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى چامپیۆنسلیگ و لە کۆمەڵەى دووەمى ئارسیناڵ میواندارى ئایندهۆڤنى کرد، یارییەکە 4-0 لە سودى ئارسیناڵ کۆتاییهات.
چوار گۆڵەکەى ئارسیناڵ ساکا و تروسارد و خیسیۆ و ئۆدیگارد لە خولەکەکانى 8 و 20 و 38 و 70 تۆماریان کرد.
بەو شێوەیە ئارسیناڵ یەکەمین سێ خاڵى بە دەستهێنا.
AM:12:05:21/09/2023
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه