‌هەڵوێستی ڤینیسیۆس بۆ بەشداریکردن لە یارى دێربى ئاشکرا بوو

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی هەڵوێستی ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئاشکرا کرد سەبارەت بە ئامادەبوونی لە دێربی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژنامەی "AS"ی ئیسپانییەوە دەستیان کەوتووە، پرۆسەی چاکبوونەوەی ڤینیسیۆس بە باشی بەڕێوەدەچێت، یاریزانەکەش پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بوونی ڤینیسیۆس بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید زۆر بەدووری دەزانێت، چونکە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر نایەوێت ئەو یاریزانە لاوە بخاتە مەترسییەوە.

ڕۆژنامەکە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ئەستێرە بەڕازیلییەکە پێویستی بە ١٠ ڕۆژ یان دوو هەفتەیە بۆ گەڕانەوە.


PM:08:17:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌