‌کاردانەوەى چاڤى پێش یارى یەکەمیان لە چامپیۆنسلیگ

وێستگە سپۆرت-

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت گەیشتن بە قۆناغى 16ى چامپیۆنسلیگ ئامانجى یانەکەمانە

چاڤی لە کۆنفرانسى ڕۆژنامەوانى  یاریەکەیان  بەرامبەر یانەی ڕۆیاڵ ئەنتوێرپی بەلجیکی ڕایگەیاند : کاتی ئەوە هاتووە لە ئەوروپا هەنگاوێک بەرەو پێشەوە ببەین، ئێمە لە دۆخێکی تەکنیکی باشداین، لە ماڵەوە دەست پێدەکەین دوای ئەنجامدانی یارییەکی بەهێز، کوالیتی دەستیکردووە بە دەرکەوتن و دەمانەوێت بەردەوامی پێبدەین.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یاریزانەکان پەرۆشن، بەڵام نابێت دوودڵ بین ، ئامانج ئەوەیە لە کۆمەڵەکە سەربکەوین

ئاماژەی بەوەشکرد، وەرزی ڕابردوو یارییەکی باشمان کرد، بەڵام ئەنجامەکە بەس نەبوو بۆ ئێمە، تیپێکمان هەیە بۆ ڕکابەریکردن لە ئەوروپا، بەڵام دەبێت ئەوە بسەلمێنین، پەیوەندی بە کردارەوە هەیە نەک قسە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یادەوەری نایابم هەیە لەسەر ڤان بۆمێل، وەک هاوکارێک و وەک ڕکابەرێک، هاوکار و هاوڕێیەکی نایاب لە ژووری جلگۆڕین، ئێستا ڕووبەڕووی تیپە دینامیکەکەی دەبینەوە، کە تێکەڵەیەک لە یاریزانە گەنج و بەئەزموونەکان لەخۆدەگرێت.

چاڤى وتیشى:  حەزم لە تەحەددایە، ئەمە بەرشەلۆنەیە، هەمیشە فشار هەیە...هەموو تیپەکە بەتایبەتی یاریزانانی هێڵی هێرشبەر، هەمووان پابەندن و ئەمەش زیاتر شانازی دەکات. ئێمە بەدیلمان هەیە بۆ گۆڕانکاری.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سبەی ئاراوجۆ یاری ناکات ئێمە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە نازناوی چامپیۆنزلیگمان نەبردۆتەوە، دەبێت هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێین و کاتی ئەوە هاتووە ڕکابەری بکەین.



PM:05:05:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌