‌ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مەدرید ڕیمۆنتاداى بەرانبەر سۆسیداد ئەنجامدا

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدرید ڕیمۆنتاداى بەرانبەر سۆسیداد ئەنجامدا  و 2-1 لێی بردەوە.

لە یارییەکانى هەفتەى پێنجەمى خولى ئیسپانى ڕیاڵ مەدرید میواندارى ریاڵ سۆسیدادى کرد، یارییەکە 2-1 لە سودى یانەى شاهانە کۆتاییهات.

دوو گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدرید ڤالڤێردى و خۆسیلۆ لە خولەکەکانى 46 و 61 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى سۆسیدادیش  بارنتیشیا لە خولەکى پێنج تۆمارى کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ڕیاڵ مەدرید بووە 15 خاڵ و لە پێشەنگى ڕیزبەندى دایە.


AM:12:04:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری