‌لێدوانى چاڤى بۆ یارییەکەیان بەرانبەر بیتس

وێستگە سپۆرت-

چاڤی  دووپاتیدەکاتەوە بەشێوەیەکی باش خۆیان بۆ یاریەکەی بیتیس ئامادەکردوە 

چاڤی هێرناندیزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەکۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی یاریەکەیان بەرامبەر ڕیال بیتیس لە خولی ئیسپانیا رایگەیاند کە بەشیوەیەکی باش خۆیان بۆ ئەو یارییە  ئامادەکردوە، سەرجەم ئەو یاریزانانەی لە هەڵبژاردەکانیان گەڕاونەتەوە بەردەستن بۆ یاریەکە، دەزانین کە ڕووبەڕووی رکابەرییەکى سەخت دەبینەوە.

چاڤی وتیشی: پێویستمان بە پاڵپشتی هاندەرەکانمان هەیە، ئەم هەفتەیە سێ یاریمان لە یاریگای خۆماندا هەیە، پێویستە هاندەران لە یاریگای مۆنتجوێک ئامادەبن و چونکە ئەرکمان ئاسان نییە

ئاماژەی بەوەشکرد کە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە، لە بەرشەلۆنە بابەتەکە پەیوەندی بە بردنەوەوە هەیە تا لەگەل یانەکە بەردەوام بیت.


AM:10:56:16/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌