‌ئینریکى هۆکارى شکستەکەیان بەرانبەر نیس ڕوون دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

ئینریکى لە ئاستى تیپەکەى ڕازییە و دەڵێت بردنەوە دواى یارییە نێودەوڵەتییەکان قورسە

ئینریکی دەڵێت :من لە ئاستی تیپەکە ڕازیم، نیگەرانیش نیم لەوەی چی لە داهاتوودا دێت، ئێمە 100% لە یاریگادا توانای خۆمانمان بەخشی.

ئینریکی وتیشى: دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان، بردنەوە قورسە، یاریزانەکان تازە گەڕاونەتەوە بەڵام ئەوە بیانوو نییە، دەبێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین، دەبێت پێشبکەوین. 

ئینریکی ئاماژەى بەوەشکرد :لە سەرەتاوە یارییەکە قورس بوو، ئەوان دەیانزانی چۆن تۆپەکە بپارێزن، ئێمەش پێویستە فشارێکی زۆر بەرز بکەین، لە کۆتاییدا شایەنی سەرکەوتنەکەیان بوون.


AM:10:50:16/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌