‌بەرشەلۆنە هێشتا ئارەزووى گواستنەوەى دوو یاریزان دەکات

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکات کە بەرشەلۆنە هێشتا دەیەوێت بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی و دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی یانەی لایپزیگ بگوازێتەوە.

یانە کەتەلۆنییەکە لەم هاوینەدا هەوڵیدا گرێبەست لەگەڵ ئەو دووانە یان یەکێکیان بکات، بەڵام یانەکە بەهۆی کێشەی داراییەوە نەیتوانی ئەو کارە بکات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ڕایگەیاندووە، هەرچەندە سیلڤا و ئۆلمۆ گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان نوێکردووەتەوە، بەڵام دەیانەوێت بۆ یانەی بەرشەلۆنە یاری بکەن.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، سیلڤا گرێبەستەکەی نوێکردۆتەوە  کە مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى  58 ملیۆن یۆرۆ داناوە ، هەروەها ئۆلمۆ گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە  و مەرجەکەى بە بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ داناوە لە پێناو بەرشەلۆنە


AM:11:28:12/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌