ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مەدرید و بیلباو یەکسان بوون
وێستگە سپۆرت-
یانەى ڕیاڵ مەدرید لە دوا هەفتەى ئەم وەرزەى خولى ئیسپانى نەیتوانى لە یانەى بیلباو بباتەوە و یەکسان بوون.
لە یارییەکانى هەفتەى ٣٨ وکۆتایی خولى ئیسپانى یانەى ڕیاڵ مەدرید میواندارى ئەتلەتیک بیلباوى کرد،یارییەکە ١-١ کۆتاییات.
گۆڵەکەى بیلباو سانسێت لە خولەکى ٤٩ تۆمارى کرد ، گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدریدش بێنزیمە بە لێدانى سزا لە خولەکى ٧٢ تۆمارى کرد.
بەو ئەنجامە خاڵەکانى ڕیاڵ مەدرید بووە ٧٨ خاڵ و لە پلەى دووەم کۆتایی بە وەرزەى ئەمساڵ هێنا.
PM:09:25:04/06/2023
ئهم بابهته 1492
جار خوێنراوهتهوه