ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان دوا یارى ئەم وەرزەى بە کلیرمۆنت دۆڕاند
وێستگە سپۆرت-
یانەى پاریس سانجێرمان دوا یارى ئەم وەرزەى بە کلیرمۆنت ۆدۆڕاند و 3-2 شکستى هێنا.
لە دوا هەفتەى ئەم وەرزەى خولى فەڕەنسى پاریس میواندارى کلیرمۆنتى کرد ، یارییەکە 3-2 لە سودى کلیرمۆنت کۆتاییهات
سێ گۆڵەکەى کلیرمۆنت گاستیان ومەدى زەفان وگریگۆن کی تۆماریان کرد ، دوو گۆڵەکەى پاریسیش ڕامۆس و مباپێ تۆماریان کرد.
بەو ئەنجامە خاڵەکانى پاریس لە 85 خاڵدا مایەوە و کۆتایی بەم وەرزە هێنا ، کلیرمۆنتیش بە 59 خاڵ و لە پلەى هەشتەم کۆتایی بە وەرزەکە هێنا.
جێگەى ئاماژەیە ئەم یارییە دوا یارى مێسی وڕامۆس بوو بە درێسی پاریسییەوە.
AM:12:50:04/06/2023
ئهم بابهته 672
جار خوێنراوهتهوه