‌ڕیاڵ مەدرید سێ بژاردەى هەیە بۆ جێگەکەى ئاسێنسیۆ

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت جێگرەوەیەک بۆ ئاسێنسیۆ  پەیدا بکات و بۆ ئەو مەبەستە ڕوو لە خولى ئەڵمانى دەکات.

ئاسێنسیۆ لە هاوینی 2015 لە یانەی ڕیال مایۆرکا بە بڕی 3 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد و وەرزێک بە خواستن لەگەڵ ئیسپانیۆل یاریی کرد و هەموو نازناوێکی لەگەڵ یانە شاهانەییەکە بەدەستهێنا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕیال مەدرید 3 ناوی داناوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یەکێکیان بکات، ئەگەر ئاسێنسیۆ سوور بێت لەسەر ڕۆیشتن، ئەوا بژاردەی یەکەم گەڕانەوەی برایم دیازە کە بە خواستن بۆ یانەی میلانی ئیتاڵی یارى کردووە و هەرچەندە بە خواستن کۆتایی دێت لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، ئیدارەی ڕۆسۆنێری پابەندە بەو یاریزانە و ئەویش هەروا، ئەو دەیەوێت بمێنێتەوە، بەڵام هیچ پێشهاتێک لەسەر داهاتووەکەی نییە.

بژاردەی دووەم موسا دیابی یاریزانی ئەڵمانی تەمەن 23 ساڵی یانەى بایەر لیڤەرکوزنە، توانای یاریکردنی هەیە وەک باڵی ڕاست و وەک باڵی چەپ، تایبەتمەندە بە خێرایی و هێزی جەستەیی، 9 گۆڵی تۆمارکردووە و 8 گۆڵی ئەسیست کردووە.

بژاردەی سێیەم، کەریم ئادێیمی، هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆندی تەمەن 21 ساڵ، بە پێی چەپیش یاری دەکات، گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی 2027 بەردەوام دەبێت، 24 یاری لە خولی ئەڵمانی ئەنجامداوە و 6 گۆڵی تۆمارکردووە و 5 گۆڵی دروست کردووە .


AM:11:38:01/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌