‌دی ماریا سەرى سوڕماوە لە بڕیارەکەى یۆڤانتۆس

وێستگە سپۆرت-

ئەنخێل دیماریا سەرى سوڕماوە لە بڕیارەکەى یانەى یۆڤانتۆس بە نوێنەکردنەوەى گرێبەستەکەى.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژنامەنووس ڕۆمیۆ ئەگریستییەوە دەستکەوتووە، دی ماریا سەری سوڕما لە بڕیارەکەی یۆڤانتۆس بۆ نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ویستویەتی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و لەگەڵ خانمە پیرەکە بەردەوام بێت.

جێگای سەرنجە کە بەنفیکا لەم هاوینەدا کار لەسەر ئەوە دەکات دیماریا بەشێوەیەکی بێبەرامبەر بگوازێتەوە هەروەها یانەکانی خولی سعودیەش ئارەزووی گواستنەوەى ئەو یاریزانە دەکەن.


AM:10:51:01/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌