‌ئەستێرەیەکى چێڵسی لەگەڵ مان یونایتد ڕێکەوتووە

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی پێشهاتێکی گرنگی سەبارەت بە داهاتووی مەیسۆن ماونت، ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئاشکرا کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی تێلێگراف، ماونت لەسەر مەرجی تاکە کەسی لەگەڵ مانچستەر یونایتد گەیشتووەتە ڕێککەوتن.

ماوەتەوە یونایتد و چێڵسی لەسەر بەهای دارایی ئەم گرێبەستە ڕێکبکەون، دوای ئەوەی یاریزانەکە بڕیاری جێهێشتنی بلوزی دا.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ماونت یاریزانێکی زۆر گرنگ بووە لە چێڵسی، بەڵام ڕۆڵی لەگەڵ تیپەکەدا بە ڕوونی لەم وەرزەدا کەمیکردووە.


AM:10:29:01/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌