‌ئەستێرەیەکى مان یونایتد بەرانبەر مان سیتى یارى ناکات

وێستگە سپۆرت-

یانەى مانچستەر یونایتد لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئامادەنەبوونى ئەستێرەیەکى لە یارى کۆتایی جامى یەکێتى ئینگلتەرا ڕاگەیاند.

یاریگای وێمبڵی لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، شەممەی داهاتوو، میوانداری یارییەکەی هەردوو یانەى مان سیتى و مان یونایتد دەکات.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەنەبوونی ئەنتۆنی مارسیاڵی یاریزانی لە یارییەکەی شەممەی داهاتوو بەرامبەر سکای بلو ڕاگەیاند.

ڕوونیشیکردەوە، یاریزانە فەرەنسیەکە تووشی کێشەی بڕبڕەی پشت بووە، کە پێش کۆتاییهاتنی یارییەکەی یەکشەممەی ڕابردوو بەرامبەر یانەی فولهام لە خولی ئینگلیزی تووشی کێشە بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە دڕانی ماسولکەکانی  هەیە، ئەمەش ڕێگری دەکات لە بەشداریکردنی لەبەردەم کەتیبەی پیپ گواردیۆلا.


AM:10:03:31/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری