‌یاریزانێک بە ناڕاستەوخۆ داوا لە چاڤى کردووە بیگوازێتەوە

وێستگە سپۆرت-

ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی، ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، مشتومڕەکانی سەبارەت بە  داهاتووی خۆی زیاتر کردووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا پرسیار لە دی ماریای تەمەن 35 ساڵ کرا سەبارەت بە یاریزانە دڵخوازەکانی، ئەویش لە وەڵامدا وتی: خۆشەویستترین یاریزانی ئیسپانی من چاڤییە.
 
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە ئەم وەڵامە ئاماژەیەک بێت لەلایەن دی ماریا، بۆ ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، سەبارەت بە خواستی ئەو بۆ یاریکردن لەژێر دەستی ئەودا.
 
ساڵی ڕابردوو تواناکانى دی ماریا  پێشکەشی بەرشەلۆنە کرا، یانەکە کە حەزی دەکرد یاری تێدا بکات، لەگەڵ ئەوەشدا خاڤی ڕەتیکردەوە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە بەهۆى هەڵکشانى تەمەنى .
 
جێگای سەرنجە دیماریا هاوینی ڕابردوو تەنها بۆ یەک وەرز پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد.


PM:10:49:30/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌