‌نیمار سەبارەت بە گرێبەستە خەیاڵییەکە وەڵامى دایەوە

وێستگە سپۆرت-

نیمار داسێلڤاى بەڕازیلى و ئەستێرەى یانەى پاریس سانجێرمان سەبارەت بە  گرێبەستى یانە سعودییەکە وەڵامى دایەوە

نەیمار پەیوەندی بە ئەگەری جێهێشتنی پاریس سانجێرمانەوە هەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، هەرچەندە گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی تۆڕی "فوت مێرکاتۆ"ی فەرەنسی، یانەیەکی سعودی ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش کردووە بۆ بەدەستهێنانی نەیمار، لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

ڕوونیکردەوە کە ئەو یانەیە بەبێ ئەوەی ناسنامەکەی ئاشکرا بکات، گرێبەستێکی بە بەهای ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە نەیمار کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەیمار بە ڕەتکردنەوە وەڵامی ئەو پێشنیارەی داوەتەوە، چونکە لە ئێستادا هەوڵدەدات لە ئەوروپا بمێنێتەوە و تەنها ئەوە ماوە بزانرێت ئایا لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەردەوام دەبێت یان پەیوەندی بە تیپێکی دیکەی کیشوەرەکەوە دەکات.


PM:10:42:30/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری