ڤیدیۆ.. میلان لە یۆڤانتۆسى بردەوە و بە فەرمى گەیشتە چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئەى سی میلان بە گۆڵێکى ئۆلیڤەر جیرۆد شکستى بە یۆڤانتۆس هێنا و بە فەرمى گەیشتە چامپیۆنسلیگى وەرزى داهاتوو.
لە یاری لوتکەى هەفتەى 37ى خولى ئیتاڵى یانەى میلان بووە میوانى یۆڤانتۆس، یارییەکە بە گۆڵێکى بێ وەڵام لە سودى میلان کۆتایهات.
تاکە گۆڵەکەى میلان ئۆلیڤەر جیرۆد لە خولەکى 40 تۆمارى کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى میلان بووە 67 خاڵ و لە پلەى چوارەمدایە و بە فەرمى گەیشتنى بە چامپیۆنسلیگى وەرزى داهاتوو مسۆگەر کرد.
PM:11:41:28/05/2023
ئهم بابهته 3288
جار خوێنراوهتهوه