ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد بردییەوە و چێڵسی و نیوکاسڵ یەکسان بوون
وێستگە سپۆرت-
لە دوا هەفتەى پرێمەرلیگ یانەى مان یونایتد 2-1 لە فوڵهامى بردەوە و چێڵسی و نیوکاسڵیش 1-1 یەکسان بوون.
لە یارییەکانى هەفتەى 38ى پرێمەرلیگ یانەى مان یونایتد میواندارى فوڵهامى کرد، یارییەکە 2-1 لە سودى مان یونایتد کۆتایهات.
دوو گۆڵەکەى مان یونایتد سانچۆ وبرۆنۆ فێرناندز لە خولەکەکانى 39 و55 تۆماریان کرد ، تاکە گۆڵەکەى فوڵهامیش تیتی لە خولەکى 19 تۆمارى کرد.
لە یارییەکى تردا یانەى چێڵسی لە یاریگاى خۆى 1-1 لەگەڵ نیوکاسڵ یەکسان بوو
بەو ئەنجامانە مان یونایتد بە 75 خاڵ پلەى سێیەمى پێبڕا و چێڵسیش بە 44 خاڵ لە پلەى 12 هەم کۆتایی بەم وەرزە هێنا
هەریەک لە یانەکانى لیستەر سیتى و لیدز و ساوسهامتۆن دابەزین بۆ ڕیزی یانە پلەیەکەکان .
PM:08:40:28/05/2023
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه