‌كۆندی لە بارەی جێهێشتنی بەرشەلۆنەوە هاتە دەنگ

وێستگە سپۆرت-

جویل کۆندێ، بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە وەڵامی ئەو هەواڵەی دایەوە کە باس لەوە دەکرا کە یانەکەی لە خواستی ڕۆیشتنی ئاگادار کردۆتەوە

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا لە ماوەی ڕابردوودا بڵاویانکردەوە کە کۆندێ دەیەوێت بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت، چونکە پێی باش نەبووە لە پۆستی باڵی بەرگری  یاری بکات.

وە لە ڕێگەی ئەکاونتی فەرمی خۆیەوە لە "تویتەر”، کۆندێ نووسیویەتی: "بۆ ئەوەی ڕوون بێت: لە هیچ کاتێکدا داوای ڕۆشتنم نەکردووە، بۆیە ناچمە هیچ شوێنێک.”

کۆندێ هاوینی 2022 لە یانەی سیڤیلیاوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد، یاریزانە فەرەنسیەکەش 38 یاری بۆ  یانەكەی ئەنجامدا و یەک گۆڵی تۆمارکرد و 6 گۆڵی تۆمارکرد.


PM:11:15:25/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌