‌هێرشبەرێكی گەورە خۆی پێشكەشی ڕیاڵ مەدرید كردووە

وێستگە سپۆرت-

هاری كینی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی تۆتنهام تواناكانی خۆی پێشكەشی یانەی ڕیاڵ مەدرید كردووە.

داهاتووی هاری کەین کاپتنی ئینگلتەرا و تۆتنهام تا ئێستا ناڕوونە، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت و گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی یانەکە وەستاون.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی کادینا سێری ئیسپانی، هاری کەین بە ئیدارەی تۆتنهامی ڕاگەیاندووە، ئەگەر لە هاوینی داهاتوو ئۆفەرێکی باش بگات، ئەوا ڕۆیشتووە، یانەکەش بۆچوونەکەی قبوڵکردووە و لەسەر ئەوە ڕازی بووە.

ئەو یاریزانە دەیەوێت بڕوات، هەروەها پێشنیاری ڕیال مەدریدیشی بۆ کراوە، هەریەکە لە پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن و مانچستەر یونایتدیش لە ناوەڕۆکدایە.

یانەی ڕیال مەدرید پێش ئەوەی بڕیارە یەکلاکەرەوەکە بدات، لە لایەنە باش و خراپەکانی گرێبەستەکە دەکۆڵێتەوە، هەرچەندە لە مانگی تەمموزی داهاتوودا تەمەنی دەبێتە 30 ساڵ، بەڵام پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ هاری کەین وەک کەین بژاردەیەكی خراپ نابینێت

هەواڵەکانی تری پێشووتر ئاماژەیان بەوە کردبوو کە تۆتنهام ڕەتیکردۆتەوە هاری کەین بفرۆشێت بە ڕکابەرێکی لە خولی ئینگلیزی، وەک ئێستا مانچستەر یونایتد و پێشتریش مان سیتی 


PM:06:03:25/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌