‌مێسی ڕاستى گرێبەستى بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

تا ئێستا یانەی بەرشەلۆنە هیچ ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی پێشکەش نەکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، هەفتەی ڕابردوو بوسکێتس، ئەلبا سێرجی  ڕۆبێرتۆ لە پاریس بوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ یاریزانەکەى بەرشەلۆنە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ مێسی کۆبوونەتەوە و نانی ئێوارەیان پێکەوە خواردووە، کاتێکیش لێییان پرسیوە ئایا بارسێلۆنا ئۆفەرێکی پێشکەشکردووە،  مێسی وتویەتى: نەخێر.

گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت .


AM:11:16:25/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌