‌ئینتەرمیلان بە گەرمى هەوڵى گواستنەوەى یاریزانێکى بەرشەلۆنە دەدات

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان خواستی ئینتەرمیلانیان پشتڕاستکردەوە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی دی ماریزیۆ، ئینتەرمیلان دەیەوێت ئەندرێاس کریستینسنی یاریزانی بەرشەلۆنە بگوازێتەوە.

کریستینسن بووە یاریزانێکى سەرەکی لە پلانەکەی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنەدا، لەو کاتەوەی لە هاوینی ٢٠٢٢ بە گواستنەوەی بێبەرامبەر لە چێڵسی پەیوەندی بە تیپی کەتەلۆنیاوە کردووە.

دیمارزیۆ ئاماژەی بەوەدا کە زۆرێک لە یانەکانی ئیتاڵیا هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ گواستنەوەی کریستینن کە ئینتەرمیلان سەرۆکایەتی دەکات، بەڵام بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە بەرشەلۆنە نایەوێت ڕێگەی پێبدات بڕوات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو شتێک بەندە بەو ئۆفەرەی پێشکەش دەکرێت، ئەگەر یانەیەکیش ئۆفەرێکی تا ٧٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بکات، ڕەنگە بەرشەلۆنە ناچاربێت ئەو بابەتە لەبەرچاو بگرێت، بەڵام کریستین لە لیستی ڕۆیشتبووەکاندا نییە.


AM:12:30:25/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌