‌ڤالێنسیا بەیاننامەیەکى فەرمی لە بارەى ڤینسیۆسەوە بڵاوکردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڤالێنسیا جەختدەکاتەوە کەبە هەموو شێوەیەک دژى ڕەگەزپەرستى دەوەستێتەوە و لەگەڵ پۆلیس هەماهەنگیان کردووە.

لە بەیاننامەیەکى فەرمیدا یانەى ڤالێنسیا دەڵێت لەگەڵ پۆلیسدا هەمەئاهەنگیان دروستکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەى دژی ڤینیسیۆس وتەى رەگەزپەرستیان بەکارهێناوەو تا ئێستاش سێ کەس دەستگیرکراون کە لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەرکەوتوون قسە بە ڤینیسیۆس دەڵێن.

لە بەیاننامەکەدا بەرپرسانی یانەى ڤالێنسیا پشتگیری هەموو بەدواداچونێک دەکەن لەسەر بابەتی ڕەگەزپەرستی دژی ڤینیسیۆس.

لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا دەڵێت ئیدارەى یانەى ڤالێنسیا دژی هەموو جۆرە ڕەگەزپەرستییەکە و هەموو ڕێکارێکیش دەگرێتە بەر بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخە.


AM:11:56:24/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌