‌ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەى فێرلاند مێندى دیارى کردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامانجی ئەوەیە لە ماوەی داهاتووی بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول بگوازێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیلی بەریتانی"وە دەستیان کەوتووە، یانەی ڕیال مەدرید ئەندرێ ڕۆبەرتسۆن وەک بەدیلێک لە ئەگەری ڕۆیشتنی فێرلاند مێندی دادەنێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید پێی وایە توانای گواستنەوەی ڕۆبەرتسۆنی هەیە بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند .

ڕۆبێرتسۆن یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی پێکهاتەی لیڤەرپووڵ و و قورسە یانەکەى دەستبەردارى بێت.


AM:11:23:24/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌