‌چاڤى هۆکارى شکستەکەیان بەرانبەر بەلەدوەلید ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

چاڤى هێرناندزى ئیسپانى وڕاهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە پێی وایە بەهۆى هەڵەى خۆیانەوە  شکستیان  هێناوە . 

چاڤى  دواى یارییەکە دەڵێت "قورسە ئامادەکارى بۆ ئەو جۆرە یارییانە بکەیت، کە پێشتر ئامانجەکە بەدیهاتبێت، لەم جۆرە یارییانە ڕکابەرەکەمان زیاتر پێویستى بە خاڵە وەک لە ئێمە.

چاڤى ئاماژە بەوەش دەکات کە  بەلەدوەلید سودى لە دوو هەڵەى ئەوان وەرگرتووە و لە باشترین ئاستى خۆیاندا نەبوون و دۆڕاندنەکەشیان بەهۆى ئەوەوە بووە کە نازناوەکەیان یەکلایی کردۆتەوە. 


AM:10:34:24/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌