‌ڤیدیۆ.. هۆڵندا یەکەم بردنەوەى لە پاڵاوتنى یۆرۆ تۆمار کرد

وێستگە سپۆرت-


هەڵبژاردەى هۆڵندا یەکەم بردنەوەى لە پاڵاوتنەکانى یۆرۆ بەدەستھێنا و 3-0 لە جەبەل تاریقى بردەوە.

لە یارییەکانى جەولەى دووەمى پاڵاوتنى گەیشتن بە یۆرۆى 2024 هەڵبژاردەى هۆڵندا میواندارى جەبەل تاریقى کرد، یارییەکە 3-0 لە سودى هۆڵندا کۆتاییهات.

سێ گۆڵەکەى هۆڵندا دیپاى و ناسان ئاکى دوو گۆڵ لە خولەکەکانى 23 و 50 و 82 تۆماریان کرد.

بەو بردنەوەیە هۆڵندا سێ خاڵى بەدەستهێنا و لە پلەى سێیەمى گروپى دووەمدایە.


PM:11:50:27/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌