‌نورەدین ئەمرابت نهێنی شکستی براکەی ئاشکرا دەکات لە گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

نورەدین ئەمرابت ، برای سۆفیان ئەمرابتى ئەستێرەی  فیۆرێنتینا، دیمەنەکانی کۆتا ڕۆژەکانی دوایین بازاڕی گواستنەوەی زستانە ئاشکرا دەکات.

سۆفیان ئامرابات لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب ڕۆڵی سەرەکی بینی لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر، هەروەها هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ بەدەستهێنانی پلەی چوارەمی مۆندیال

نور ئەلدین براى سوفیان، لە میانی لێدوانەکانیدا بۆ تۆڕی نێودەوڵەتی "ESPN" وتی: گرنگیدانێکی زۆر هەبوو، سوفیانیش ویستی بچێتە یانەیەکی گەورە، هەروەها ئۆفەری لە یانە گەورەکانی ئینگلتەرا وەرگرت، کە ئامادەبوون موچەیەکى زۆرى پێبدەن.


ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانم ناوی 3 یانە بهێنم کە چانسێکی زۆر بەهێزیان هەبوو بۆ گواستنەوەى براکەم ، بەو پێیەی مانچستەر یونایتد لە دوو ڕۆژی کۆتاییدا ئۆفەرێکی پێشکەش کرد بە خواستن لەگەڵ بژاردەی کڕین، بەڵام ئەو ئۆفەرە ڕەتکرایەوە، چونکە فیۆرێنتینا ئەو شتەی نەدەویست .”

و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەرشەلۆنەش دوو سێ ڕۆژ پێش کۆتایی هاتنی بازاڕی گواستنەوەکان ئۆفەرێکیان پێشکەش کرد،  بەڵام بەهۆی کێشەی داراییەوە نەیانتوانی بژاردەی کڕینی ناچاری دابنێن، ئۆفەری سێیەمیش لە چێڵسیەوە بوو.

ڕوونیشیکردەوە: بارسێلۆنا ئامادەبوو پارەیەکی خواستنێکی باش بدات، سۆفیانیش هیوای ئەوە بوو بچێتە بارسا، بەڵام فیۆرێنتینا بەتەواوی ڕەتیکردەوە، هەروەها پێی ڕاگەیاند کە یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی تیپەکە و ڕێگە بە ڕۆیشتنی نادات، و پێویستە گفتوگۆکە بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینە دوابخات”.


AM:12:25:27/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌