ڤیدیۆ.. پورتوگال بە ئەنجامێکى گەورە لە لۆکسمبۆرگى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەى پورتوگال بە شەش گۆڵى بێ وەڵام شکستى بە لۆکسمبۆرگ هێنا.
لە یارییەکانى جەولەى دووەمى پاڵاوتنەکانى گەیشتن بە یۆرۆى ٢٠٢٤ و لە کۆمەڵەى ١٠ ، پورتوگال بووە میوانى لۆکسمبۆرگ ، یارییەکە بە شەش گۆڵى بێ وەڵام لە سودى پورتوگال کۆتاییهات.
شەش گۆڵەکەى پورتوگال کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوو گۆڵ و جواو فلێکس و بێرناردۆ سێلڤا وئۆتافیۆ و لیاو تۆماریان کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى پورتوگال بووە شەش خاڵ و لە پێشەنگى گروپەکەیدایە.
PM:11:46:26/03/2023
ئهم بابهته 1804
جار خوێنراوهتهوه