‌دێمبیلى دژى بڕیارێکى چاڤى وەستاوەتەوە

وێستگە سپۆرت-

عوسمان دێمبلی فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، دژی بڕیارەکەی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری کەتەلۆنی وەستایەوە.

چاڤی پشوویەکی بە یاریزانەکان دابوو لە مەشق و ڕاهێنانەکان، بەڵام دێمبلی چووەتە هۆڵى وەرزشى یانەکە وڕاهێنانى کردووە  بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە چاکبوونەوە لەو پێکانە کە لە مانگی یەکی ڕابردوو بەرامبەر جیرۆنا لە ڕانی چەپی تووشی بوو.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، دێمبلی لە هۆڵی وەرزشی راهێنانەکانى کردووە و لە یاریگاشدا ڕاى کردووە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی چاکبوونەوەی لە ڕێگەی ڕاستدایە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای پێشکەوتنەکانی دێمبلی لە چاکبونەوەى  پێکانەکەى بەڵام  بەشداریکردنی لە کلاسیکۆدا ئاڵۆزە.


PM:09:21:26/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری