‌5 پێکان لە ڕیزەکانی بەرشەلۆنە پێش ئەوەی ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید ببێتەوە

وێستگە سپۆرت-

پێکانەکانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەر لە یارییەکەی داهاتووی لە ئیل کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیال مەدرید لە جامی شا ڕوو لە زیاد بوونە

ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە لە 5ی نیسانی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی پاشا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە .

فرێنکی دی یۆنگ دوایین پێکان بوو لە ڕیزەکانی یانەی بەرشەلۆنە، چونکە ئەمڕۆ هەینی یانەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە تووشی پێکان بووە لە ڕانى ڕاستیدا.

ڕۆژنامەی ئیسپانی "ئاس” ڕایگەیاند کە چاڤی ناتوانێت پشت بە پێدری و کریستینسن و ڕەنگە دی یۆنگ ببەستێت و عوسمان دێمبلی بە کردەوە دوورخراوەتەوە.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، تاکە یاریزان لە لیستی پێکانەکاندا کە پێشبینی دەکرێت لە کاتی خۆیدا چاکببێتەوە، ڕۆناڵد ئاراوخۆیە.


PM:10:19:24/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌