‌نهێنی کودەتاکەی بایرن میونشن بەرامبەر ناگلسمان ئاشکرا دەبێت

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی باسی نهێنی کودەتاکەی بایرن میونشن دەکات بەرامبەر جولیان ناگلسمانی ڕاهێنەر.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت بیڵد"، ئیدارەی بایرن میونشن بڕیاری دوورخستنەوەی ناگلسمانی داوە، ئەوەش بەهۆی بوونی ناکۆکی لەنێوان ڕاهێنەر و هەندێک یاریزان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدەستدانی پلەی یەکەمی خولی ئەڵمانیا بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند هۆکاری سەرەکی ڕۆیشتنی ناگلسمان نییە.


بایرن میونخ لە دوا هەفتەدا بەرانبەر بایەر لیڤەرکوزن (1-2) تووشی دۆڕان بوو، ئەمەش دەرفەتی بە دۆرتمۆندی ڕکابەرەکەی بەخشی پێش وەستانی نێودەوڵەتی یارییەکە پێشەنگایەتی بکات.

بروسیا دۆرتمۆند پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانی گرتووە و بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ و خاڵێک لە پێش بایرن میونشنی ڕکابەرەوەیە.


PM:01:20:24/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌