‌کاردانەوەى مێسی پاش بردنەوەیان لە پەنەما

وێستگە سپۆرت-

مێسی دەڵێت هەمیشە خەونم بەو ساتەوە دەبینى لەگەڵ ئێوە ئاهەنگ بگێڕم و ناشمەوێت هاوڕێیانى پێشووم لە یاد بکەم.

لە پاش پاش یارییەکە مێسی وتى: سەلمێنراوە بەدەست هێنانی مۆندیال زۆر قورسە، پەیوەستە بە زۆر شتەوە، هەندێک جار بەهۆی وردەکاری بچووکەوە لێت دوور دەکەوێتەوە، با ئێستا چێژ لە ئەستێرەی سێیەم وەربگرین 

لیۆنێل مێسی دەشڵێت :نامەوێت ئەو هاوڕێیانەم لەبیر بکەم کە پێشتر لەگەڵمدا یارییان کردووە لە هەڵبژاردەکەمان ئەوان هەموو شتێکیان بەخشی بۆ ئەوەی نازناو بەدەست بهێنن ، بۆیە شایەنی ڕێز و پێزانینی هەموو خەڵکی ئەرجەنتینن.

لە کۆتایشدا لیۆ وتى: هەمیشە خەونم بەو ساتە ئەبینی کە لەگەڵ ئێوە ئاهەنگ بگێڕێم، ناشبێت هاوڕێکانم لە هەڵبژاردەکە لە یاد بکەم، ئەوانیش هەموو شتێکیان کرد لە پێناو ئەم ساتەی ئێستا"


PM:01:10:24/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌