‌گالتێر لە بارەى ناکۆکی لەگەڵ مێسی هاتە دەنگ

وێستگە سپۆرت-

کریستۆف گالتی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان وەڵامی ئەو هەواڵەی دایەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا قەیرانێک لەنێوان ئەو و لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تیپەکەدا دروستبووە.
 
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە مێسی ڕۆژی چوارشەممە ڕاهێنانەکانی پاریس سانجێرمان بەجێهێشتووە بەهۆی ئازاری ماسولکەکانی، لەکاتێکدا ڕاپۆرتەکانی تر باس لەوە دەکەن کە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ناڕەزایی دەربڕیوە لەوەی لە یەکێک لە مەشقەکاندا ئەرکی بەرگری پێبدرێت.
  
گالیتێر ئاماژەى بەوەدا کە مێسی هەستی بە ئازار کردووە بۆیە ڕاهێنانەکانی جێهێشتووە
بۆ ڕۆژی دواتر گەڕاوەتەوە و بە بی کێشە بەشداری ڕاهێنانەکانی کردووە

گالیتێر بەرگریی لە مێسی دەکات و دەڵێت دۆڕاندنمان بەرامبەر بایرن بەهۆی خراپی مێسییەوە نەبووە بەڵکو بەهۆی بەهێزی ڕکابەرەکەمانەوە بووە.


AM:11:12:20/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌