کاردانەوەى چاڤی پاش بردنەوەیان لە ڕیاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
چاڤى پێی وایە بە شایستەى سەرکەوتنیان بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید تۆمار کردووە .
لە پاش یارییەکە و لە لێدوانێکیدا چاڤى وتى: بردنەوەیەکی شایستە بوو،من بە ڕازیی بوونەوە دێمە دەرەوە دوای ئەوەی لە تیپێکی گەورەم بردەوە، هەلی زیاترمان هەبوو و کۆنترۆڵی زیاترمان هەبوو، ئەوان دەیانزانی چۆن لە فشار دەربچن و کێشەمان بۆ دروست بکەن، بەڵام بە گشتی ئێمە لە مەدرید باشتر بووین
چاڤی وتیشى: تا دوا سات لە نێوان سێرجی و فرانک گومانم هەبوو، لە کۆتاییدا زۆر باش دەرچوو چونکە هەردووکیان گۆڵیان تۆمارکرد.
چاڤی ئاشکراشى کرد : ئێمە ویستمان گۆڕانکارییەکە بکەین بەبێ گوێدانە ئەوەی گۆڵەکەیان ئەژمار دەکرێت یان نا. ڕافا خۆی ماندوو کرد و کارتی زەردی وەرگرت.
لە کۆتایشدا وتى: کلاسیکۆ وەک ڕاهێنەر لێکەوتەی زیاترە و زیاتریش دڵەڕاوکێ دروستدەکات.
AM:01:48:20/03/2023
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه