‌وەڵامەکانى ئەنچیلۆتى پاش شکستەکەیان بەرانبەر بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

ئەنچیلۆتى پێی وایە تیپەکەى شایەنى سەرکەوتن  بووە لە یارییەوکەدا و دەشڵێت تا کۆتای ڕکابەرى دەکەین.

لە لێدوانێکیدا پاش یارییەکە ئەنچیلۆتى وتی: ئەنچیلۆتی: ئێمە شایەنی ئەوە بووین ئەمڕۆ سەرکەوتن بەدەست بهێنینو بێگومان ئاستێکى بەرزمان پێشکەش کرد ، تا کۆتایش کێبڕکێ دەکەین.

ئەنچیلۆتی دەشڵێت : نازانم ئاسێنسیۆ ئۆفساید بوو یان ، ئەوەیان بۆ ناوبژیوان جێدەهێڵین.

ئەنچیلۆتی وتیشى: وەک وتم ئێمە شایەنی ئەوە نەبووین ئەمڕۆ بدۆڕێن، هەموو شتێکمان بەخشی بۆ بردنەوە، ئەگەر وەک ئەمشەو یارى بکەین تا کۆتایی وەرزەکە دڵنیابین شتێک بە دەستدەهێنین.

لە کۆتایشداکارلۆ وتى: ئەم یارییە بە دڵنیاییەوە جێدەهێڵین کە دەتوانین وەرزەکە بە باشی کۆتایی پێبهێنین.


AM:01:39:20/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌