ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە کلاسیکۆى لە ڕیاڵ مەدرید بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنە 2-1 کلاسیکۆى لە ڕیاڵ مەدرید بردەوە
لە یارییەکانى هەفتەى ٢٦ى خولى ئیسپانى و لە یارى کلاسیکۆ بەرشەلۆنە میواندارى ڕیاڵ مەدریدى کرد، یارییەکە 2-١ لە سودى بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەى بەرشەلۆنە سێرجی رۆبێرتۆ و کیسێ لە خولەکەکانى 45 و 91 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدریدیش ئاراوخۆ بە هەڵە لە خولەکى نۆ تۆمارى کرد.
بەو ئەنجامە خاڵەکانى بەرشەلۆنە بووە ٦8 خاڵ و لە پێشەنگدایە و ڕیاڵ مەدریدیش بە ٥6 خاڵ لە پلەى دووەمدایە.
AM:12:59:20/03/2023
ئهم بابهته 1324
جار خوێنراوهتهوه