ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانەى پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵى بێ وەڵام بە یانەى ڕین دۆڕا
لە یارییەکانى هەفتەى ٢٨ى خولى فەڕەنسى یانەى پاریس سانجێرمان میواندارى ڕینى کرد ، یارییەکە ٢-٠ لە سودى رین کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەى ڕین ئیکامبى و کالیمۆندۆ لە خولەکەکانى ٤٥ و ٤٨ تۆماریان کرد.
بەو ئەنجامە خاڵەکانى پاریس لە ٦٦ خاڵدا مایەوە و لە پێشەنگدایە و ڕینیش بە ٥٠ خاڵ لە پلەى پێنجەمدایە.
AM:12:00:20/03/2023
ئهم بابهته 788
جار خوێنراوهتهوه