‌ڕۆدرێگۆ ئەو یاریزانە دیارى دەکات کە ئارەزوو دەکات یانەکەى گرێبەستى پێشکەش بکات

وێستگە سپۆرت-

ڕۆدریگۆی بەڕازیلی، یاریزانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەڵێت ئەنچیلۆتى ڕاهێنەرێکى گەورەیە و هەروەها ئەو یاریزانەی هەڵبژارد کە دەیەوێت یانەکەی گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

ڕۆدریگۆ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: هەمیشە دەمەوێت یاری بکەم و بە ڕاهێنەرەکە بڵێم کە دەبێت یاری بکەم، بەڵام ئەو داوای لێدەکات ئارام بم.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێز لە کارلۆ ئەنچیلۆتی دەگرم، چونکە یاریزانی زۆر باشمان هەیە، بەڵام من لەوێم، کاتێکیش لە یاریگادا یارمەتی تیپەکەم دەدەم، دەمەوێت یاریزانی سەرەکی بم.

یاریزانە بەڕازیلییەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەنچیلۆتی کەسێکە پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵیدا هەیە، ئەو ڕاهێنەرێکی گەورەیە و هەمیشە زۆر یارمەتیم دەدات.

پرسیار لە ڕۆدریگۆ کرا کە دەیەوێت ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ کام یاریزان گرێبەست بکات، ئەویش لە وەڵامدا وتی: نەیمار.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، شوێنی دڵخوازی بۆ بەسەربردنی پشووەکانی لە بەڕازیلە و گەشبینیەکەی ئەوەیە هەمیشە سەرەتا پێی ڕاست هەنگاو بنێتە ناو یاریگا.


AM:10:39:19/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌